Accessibility links

کومۆ: چۆنێتی مامەڵەکردنی حکومەتی ئەمەریکا لەگەڵ کۆرۆنا " خراپترین هەڵە بووە لە مێژووی نوێدا "


فەرمانڕەوای ویلایەتی نیویۆرکی ئەمەریکا ئاندرو کومۆ

فەرمانڕەوای ویلایەتی نیویۆرکی ئەمەریکا ئاندرو کومۆ ڕەخنەی لە ئەمەریکا و ویلایەتەکانی دیکەی وڵاتەکە گرت لەوەی شکستیان هێناوە لەوەی بەجددی مامەڵە لەگەڵ قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنادا بکەن.

کومۆ وتی لە ئێستادا حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەندێک شوێنی وڵاتەکەدا لە زیادبووندایە، لەوانەش ویلایەتی تێکساس و فلۆریدا کە پەیڕەوی بەرنامەکانی حکومەتیان کرد و لە مەترسی ڤایرۆسەکەیان کەمکردەوە و زۆر زوو ئابووریی ویلایەتەکانیان کردەوە.

سەبارەت بە مامەڵەکردنی حکومەتی ئەمەریکا لەگەڵ ڤایرۆسەکەدا کومۆ وتی " ئەمە خراپترین هەڵەی حکومەت بووە لە مێژووی نوێدا. نکۆڵیکردن لەوەی کە لە نیویۆرک ڕوویدا هەڵە بوو."

کومۆ بە ڕۆژنامەنووسانی وت ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی ویلایەتەکەدا نزیکەی 536 کەسن و لە مانگی سێیەوە تاوەکو ئێستا ئەمە کەمترین ژمارەی توشبوونە لەو ویلایەتەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG