کاربه‌ده‌ستێکی باڵای ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت وڵاته یه‌کگرتووەکانی ئه‌مه‌ریکا و کوبا ڕێکەوتن سه‌رله‌نوێ باڵیۆزخانه‌کانیان له پایته‌ختی وڵاتی یەکتر بکەنەوە، ئەمەش پاش زیاتر لە 50 سـاڵ لە بڕینی پەیوەندی دیپـلۆماسی لە نێوان هەردوو وڵات.
کۆشکی سپی ده‌ڵێت سه‌رۆک براک ئۆباما به‌نیازه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌یاننامه‌یه‌ک له‌و باره‌یه‌وه ڕابگه‌یه‌نێت و هاوکات جۆن کیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له ڤیه‌نناوه قسه‌بکات له‌م کاته‌ی له دانوستاندنه‌کانی ناو‌کی له‌گه‌ڵ ئیران به‌شداره.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کوبا ده‌ڵیت جێفری دێلاورێنتس به‌رپرسی نوسینگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له هاڤانا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نامه‌یه‌ک له سه‌رۆک ئۆباماوه سه‌باره‌ت به سه‌رله‌نوێ کردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌کان ده‌داته ده‌ست کاربه‌ده‌ستانی کوبا.
جێی ئاماژه‌یە سه‌رۆک ئۆباما و رائووڵ کاسترۆی سه‌رۆکی کوبا له مانگی دوازدەی سـاڵی رابڕدوو ڕایانگه‌یاند که ئاماده‌ن په‌یوه‌ندییه ئاساییه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵاته‌که ده‌ستپێبکه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ی دوابه‌دوای شه‌ڕی سارد تێکچوبوو. پاش ئه‌و راگه‌یاندنه، شانده‌کانی هه‌ردوو وڵات بۆ چه‌ندان جار له پایته‌ختی هه‌ردوو وڵات‌دا کۆبوونه‌ته‌وه بۆ ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر وردهکاریـیەکان.