Accessibility links

ئیسڕائیل دەڵێت واشنتن ڕێگەی نەداوە فڕۆکەی جەنگی بە کڕواتیا بفرۆشێت


سەرۆک وەزیری کڕواتیان ئاندرێ پیانکۆڤیچ
سەرۆک وەزیری کڕواتیان ئاندرێ پیانکۆڤیچ

وەزیری بەرگری کڕواتیا دامیر کریستیتشیفیچ وتی ئیسڕائیل ئەو 12 فڕۆکە ئێف-16 بەکارهاتووەی کە ساڵێ ڕابردوو زەغرەب ڕازیبووە بیکڕێت ڕادەستی كڕواتیای نەکردووە.

وەزیری بەرگری کڕواتیا دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ شاندی ئیسڕائیلدا لە زەغرەب وتی " ئیسڕائیل بە فەڕمی پێی ڕاگەیاندووین کە نەیتوانیوە ڕەزامەندی ئەمەریکا بەدەست بهێنێت بۆ فرۆشتنی فڕۆکەکان بە کڕواتیا."

بەرپرسانی هەردوولا وتیان کڕواتیا هۆکاری نەمانی ڕێکەوتنەکە نیە. بەرپرسان ئاماژەیان بەوە نەدا بۆچی ئەمەریکا دژایەتی گرێبەستەکەی کردووە.

دەزگای ڕاگەیاندنی کڕواتیان ئاماژەی بەوەدا هۆکاری کێشەکە ئەوەیە فڕۆکەکان تەکنەلۆجیای ئیسڕائیلیان لەسەرە کە ئەوەش وادەکات کۆمپانیا بەرگرییەکانی ئەمەریکا نەتوانن نوێ یاخوود دەستکاری بکەن.

سەرۆک وەزیری کڕواتیان وتی " گرێبەستی کڕینی فڕۆکەکان هێشتا واژۆ نەکراوە بۆیە هیچ زیانێکی ماددیمان لێنەکەوتۆتەوە."

وتیشی کڕواتیا سوورە لەسەر ئەوەی بەردەوام بێت لە پلانەکانی بۆ نوێکردنەوەی هێزی ئاسمانی وڵاتەکە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG