Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان هوشداری دەدات کە قڕکردن لە روهینجیا ئەنجام دەدرێت


راپۆرتێکی نوێی نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاوکراوەتەوە کە هێزە لەشکرییەکانی میانمار دەخاتە لیستی رەشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە کە پێکهاتووە لە ئەو وڵات و گروپە سەرهەڵداوانەی هەر لەسەر وەختی شەڕو ململانێکاندا کاری توند و تیژی یاندەسترێریان کردوە.

راپۆرتێک لەلایەن سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرس کە رۆژژی هەینی لەلایەن ئەسۆشێتێدپرێسەوە بڵاوکراوەتەوە دەڵێت کە کارەبەدەستانی تەندروستی نێونەتەوەیی و لایەنی دیکەش لە بەنگلادیش بەڵگەیان کۆکردوونەوە کە بەشێک لەو 700.000 موسڵمانی روهینگیایە کە لە میانمارەوە ئاوارەبوون لەڕێی پەلاماردانی دەستدرێژی سێکسییەوە دوچاری مەترسی جەستەییی و دەرونی بوونەتەوە.

هەروەها ڕێپۆرتێری تایبەتی یو ئێن بۆ دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە میانمار دەڵێت رۆهێنجیا لە ئاستێكی قڕکردن دایە. چەند گرتە ڤیدئۆیەک کە ڕێکخراوی لێخۆش بوونی گشتی بڵاویکردوونەوە نیشان دەدەن کە گۆندەکانی رۆهینجیا سوتێندراون و ڕێگا بۆ بە بەکارهێنانی هێزی لەشکری خۆش دەکات و ئەو گومانە دێنێتە گۆڕ کە حکومەتی میانمار پێشی گەرانەوەی سەدان هەزار پەناخواز بگرێت کە لە سەردەمی شەڕ دا پەنایان بۆ بەنگلادێش بردووە.

XS
SM
MD
LG