Accessibility links

تەندروستی جیهانی: لە هەفتەکانی داهاتوودا ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بۆ وڵاتە هەژارەکان دابین دەکرێت


ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند لە ماوەی نێوان کۆتایی مانگی یەک و ناوەڕاستی مانگی دوودا ڤاکسینی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ وڵاتانی هەژار دابین دەکرێت.

بەرپرسی ڤاکسینەکان لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی کەیت ئۆبراین وتی پڕۆگرامی " کۆڤاکس " ڕێکەوتنی کردووە بۆ کڕینی دوو ملیار ڤاکسین، لە ماوەی هەفتەکانی داهاتووشدا ڤاکسینەکە بەسەر وڵاتانی هەژاردا دابەش دەکرێت.

پڕۆگرامی " کۆڤاکس " ی نێودەوڵەتی کە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بە پشتیوانی " هاوپەیمانێتی لە پێناو ڤاکسینەکاندا " بەڕێوەی دەبات ئامانج لێی یارمەتیدانە بۆ ئەوەی ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێوەیەکی یەکسان بە هەمووان بدرێت.

کۆڤاکس هەوڵ دەدات بەشە ڤاکسینی پێویست دابین بکات بۆ ئەوەی لە سەدا 20 ی دانیشتوانی ئەو وڵاتانەی بەشدارییان لە پڕۆگرامەکەدا کردووە تاوەکو کۆتایی ساڵ ڤاکسینەکە وەربگرن.

ئۆبراین وتیشی " کۆڤاکس دەتوانێت زیاتر لە دوو ملیار بەشە ڤاکسین دابین بکات."

وتیشی " لە کۆتایی مانگی یەک و ناوەڕاستی مانگی دوودا دەست دەکەین بە دابەشکردنی ڤاکسینەکە."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG