Accessibility links

لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی کۆستەریکادا 10 هاوڵاتی ئەمەریکی کوژران


بەرپرسانی کۆستەریکا لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەک دەکەن لە ناوچەیەکی شاخاوی و دارستان لە ڕۆژئاوای شاری سان خۆسێوە کە بووە هۆی کوژرانی 10 هاولاتی ئەمەریکی و دوو فڕۆکەوانەکەی.

بەرپرسان دەڵێن فڕۆکەکە سەر بە کۆمپانیای ناوخۆی نەیچەر ئێر بووە و کاتێک کەوتۆتە خوارەوە یەکسەر گڕی تێبەربووە و کەس ڕزگاری نەبووە.

خێزانێک لە دەرەوەی شاری نیویۆرک وتیان لە کوژراوەکاندا پێنج کەسی ئەمەریکی تێدابووە کە خێزانێک بوون لە گەشتدابوون. خزمێکیان ئەوانی ناسیوەتەوە.

بەڕێوبەری گەشتی ئاسمانی مەدەنی کۆستەریکا ئینیۆ کوبیلۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی فڕۆکەکە دوای نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە لە پونتا ئیسلیتاوە بەرەو سان خۆسێی پایتەخت بەڕێکەوتووە و لە ڕێگایدا کەوتۆتە خوارەوە.

کوبیلۆ وتی فڕۆکەوانەکە خوان مانوێل بووە و زۆر شارەزا بووە. وتیشی هۆکاری کەوتنە خوارەوەکە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.

سەرۆکی کۆستەریکا لویس گوێرمۆ سۆلیس وتی حکومەتەکەی زۆر بەداخە بۆ قوربانیەکان.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG