Accessibility links

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی داوا لە ئەوروپا دەکات هەوڵی زیاتر بدەن بۆ ڕێگریکردن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا


ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی داوای لە ئەوروپا کرد " هەوڵی زیاتر بدەن " بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی " ڕەوشەکە کە بەرەو مەترسی دەڕوات." ئەمەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ناوچەکەدا.

بەڕێوبەری لقی ڕێکخراوەکە لە ئەوروپا هانز کلوگە لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " دەبێت ئەو ڕێوشوێنە سەرەکییانەی کە هەموومان دەیزانین توندتر بکرێنەوە، ئامانج لەو ڕێوشوێنانە دەبێت کەمکردنەوەی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە و قورساییەکانی سەر خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان و ڕزگارکردنی توشبووان بێت."

ئەوەشی خستەڕوو بەکارهێنانی دەمامک بسەپێندرێت و سنوورێک دابندرێت بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکان و ڕێز لە دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی و دەست شوشتن بگیردرێت، دەبێت ئەم ڕێوشوێنانە لەگەڵ سیستمەکانی پشکنین و گەڕان بەدوای توشبووان و جیاکردنەوەی توشبووان تێکەڵ بکرێت.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوەدا لە 22 ناوچەی ئەوروپادا کە 53 وڵات دەگرێتەوە بە ڕوسیاشەوە حاڵەتی توشبوونیان بە جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکردووە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG