Accessibility links

رێکخراوی تەندروستی جیهانی هەڵکشانێکی زۆری حاڵەتەکانی نوێی کۆڤید-19 لە یەک رۆژدا راپۆرتدەکات


رێکخراوی تەندروستی جیهانی رۆژی یەکشەممە هەواڵی هەڵکشانێکی جیهانی حاڵەتی نوێی پشتڕاستکراوی کۆڤید-19 راگەیاند کە 183 هەزار حاڵەت بوو ، ئەوەش زۆرترین زیادبوون بوو لە یەک رۆژدا کە رێکخراوەکە تۆماری کردبێت لەو کاتەوەی پەتاکە دەستی پێکردووە.

بەرپرسانی رێکخراوی تەدروستی جیهانی وتوویانە بۆ چەندان هەفتە سەنگی تەشەنەکردنی پەتاکە لە سەر هەردوو ئەمەریکایە ، گوتیشیان ژمارەی حەڵەتەکانی رۆژی یەکشەممە هەڵکشانێکی یەک رۆژی پیشاندا کە پتر لە 116 هەزار حاڵەتە لەو هەرێمەدا بووە.

بەرازیل نزیکەی 55 هەزار حاڵەتی نوێی تومارکرد و بەدوایدا وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا کە پتر لە 36 هەزار حاڵەت بوو ، هیندیستانیش نزیکەی 15 هەزار حەڵاتی نوێی تومارکرد.

بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی " تێدرۆس ئادەنۆم" رۆژی دوو شەممە گوتی ؛ هەڕەشە مەزنەکە لە ئێستادا خودی ڤایرۆسەکە نێیە، بەڵکو " نەبوونی هاوئاهەنگی جیهانی و رابەرایەتییە" . گوتیشی بە جیهانێکی دابەشبوو ئێمە ناتوانین بەسەر پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنادا زاڵببین.

XS
SM
MD
LG