Accessibility links

دکتۆر عەلی سوارە: لە دەڤەری ڕاپەڕین لەبەر ناهەمواری خزمەتگوزاری تەندروستی نەخۆشانی کۆرۆنا بە ناچاری ڕوو لە کلینیکە تایبەتیەکان دەکەن


دکتۆرعەلی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی شاری ڕانیە دەڵێت ڕێژەی تووشبووان لە دەڤەری ڕاپەڕین گەیشتۆتە لوتکە و ڕۆژبەڕۆژ لە زیادبووندایە، خزمەتگوزاری تەندروستیش لەم سنوورەدا لە بارێکی زۆر ناهەموار و ناگونجاودایە، بۆیە نەخۆشانی کۆرۆنا بۆ وەرگرتنی چارەسەر بە ناچاری ڕوو لە نۆرینگە تایبەتیەکان دەکەن لە کاتێکدا باری ئابوری و دارایی خەڵک لەم دۆخەی ئێستادا باش نیە.

دەشڵێت" لە کاتێکدا حکومەتی ناوەندی گەمەیەکی سیاسی قێزەون لەگەڵ هەرێمدا دەکات زۆربەی پزیشکان بەهۆی نەدانی موچەکانیان بایکۆتی دەوامیان کردوە، شایستە داراییەکانی خەڵک و قوتی خەڵک بڕدراوە، پزیشک و کارمەندانی پزیشکی لەماوەی 8 مانگدا موچەیەک و 3 ڕوبعە موچەیەکیان وەرگرتوە، ڕۆژانەش ڕووبەڕوی مانگرتنی پزیشکان دەبینەوە وەک پژیشکانی پلە بەند و خولاو و پزیشکە دێرینەکان کە نۆرینگەی تایبەتیشیان نیە، بۆیەش خزمەتگوزاریەکان لە زۆربەی بنکە و مەڵبەندەکانی تەندروستی ڕاگیراون و ڕووبەڕووی گرفتی زۆر بووینەتەوە."

سەبارەت بە گیانلەدەستدانی پەیامنێری تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان (هونەر ڕەسوڵ) کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لەناو خۆپیشاندانەکانی شاری ڕانیە کەوت و گەیەنرایە نەخۆشخانە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە گوتی هونەر ڕەسوڵ بۆ ڕۆماڵکردنی خۆپیشاندانەکان لەوێ ئامادەبووە و لە نێو قەرەباڵغی خۆپیشاندەراندا توشی کۆلاپس بووە گەیەنراوەتە فریاگوزاری ڕانیە بەڵام بەر لە گەیشتنی گیانیلەدەستدا بوو دوای ڕەوانەکردنی بۆ پزیشکی دادی سلێمانیش پشتڕاستکرایەوە بە جەڵتەی دڵ گیانی لە دەستداوە.

سەبارەت بە نەخۆشخانە ئەهلیەکان دکتۆر عەلی دەڵێت لە دەڤەری ڕاپەڕین کەرتی تایبەتمان نیە و تەنها یەک نەخۆشخانەی تایبەتمان هەیە کە نەشتەرگەری تێدا دەکرێت، هیچ نەخۆشێکی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی تایبەتی نەخەوێنراوە لەم دەڤەرە، دەشڵێت ئێمە دوو بنکەی نەخۆشیە گوازراوەکانمان هەیە کە نەخۆشانی کۆرۆنا لەخۆدەگرن، بنکەیەکیان لە شاری ڕانیە و ئەوی تریان لە قەڵادزەیە، نزیکەی 200 نەخۆش لەم بنکە چارەسەریان بۆ دەکرێت.

ئاماژەشی بۆ ئەوە کرد تا ئێستا 4200 کەس پشکنینیان بۆ کراوە و 700 کەسیان لە پشکنینەکەیان دەرکەوتوە هەڵگری ڤایرۆسەکەن و ئەوانەشی گیانیانلەدەستداوە نزیکەی 28 حاڵەتە، دەشڵێت چاوەڕێی شەپۆلێکی تری کۆرۆنا دەکرێت لە وەرزی پایزدا.

بەشێك لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبووان لەم دەڤەرەدا دەگێڕێتەوە بۆ پابەندنەبونی هاوڵاتیان بە ڕێنماییە تەندروستیەکان سەرەڕای ئەو هۆشیاریانەی لە ڕاگەیاندنەکان دەدرێن بە هاوڵاتیان بۆ خۆپاراستن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە.

بۆ درێژەی وتووێژەکە کرتە لەم فایلە دەنگیەی خوارەوە بکە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:52 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG