Accessibility links

مەترسی لە شەپۆلی دووەمی کۆڤید-19 لە ئەوروپا


ئەوروپاییەکان وا چێژ لە خاوکردنەوەی رێکارەکانی بەربەستەکانی سەر ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبینن ، بەڵام لە نەخۆشخانەکاندا ئەوان لە ئێستادا خۆیان ئامادەدەکەن بۆ شەپۆلێکی دیکەی پەتاکە.

هەندێک لە پسپۆڕانی خزمەتگوزاری چڕ لەهەوڵدان بۆ بەکرێگرتنی زیاتری کارمەندی هەمیشەیی . کەسانی دیکە دەیانەوێت یەدەگێک " سوپایەک " لە شارەزایانی پیشەیی تەندروستی پێکبهێنن ، ئامادەبن بۆ دانانیان هەرکاتێک پێوست بکات کار لە نێو هۆڵەکاندا بکەن لەگەڵ ئەو نەخۆشانەی تەندروستیان زۆر خراپە .

وڵاتانی ئەوروپایی کۆرسی فێرکاری خێرا و چڕوپڕیان پێشکەشکردوە سەبارەت بە چؤنیەتی سەروسەوداکردن لەگەڵ نەخۆشانی کۆڤید-19 ، ئەم وڵاتانە لە ئێستادا بەدوای ئەو رێگایانەدا دەگەڕین کە راهێنان بە کارمەردەکان بکەنەوە بۆ رێگریکردن لە کەمی کارمەندانی سەرەکی ، ئەگەر شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی کۆرۆان رووبدات.

مۆریزیۆ سیکۆنی ؛ سەرۆکی هەبژێردراو ی کۆمەڵەی ئەوروپایی بۆ پزیشکیی خزمەتگوزاری چر ،ئەوەی تیمارکاران لەسەرانسەری جیهان پێکەوە کۆدەکاتەوە ئەوانەی هاوکاری ئەونەخۆشانە لە هۆڵەکاندا دەکەن کە بارودۆخی تەندروستیان زۆر خراپە ؛ مۆریزیۆ گوتی ؛ ئێمە پێویستمان بە سوپایەک لە تیمارکارن هەیە .

سیکۆنی ئەوەی سەرۆکایەتی بەشی خزمەتگوزاری تەندروستی چڕ دەکات لە نەخۆشخانەی " هیومانیتاس" لە شاری میلان دەڵێت؛ پێویستە ستافی تەندروستی نەرمتربن لەو کارەی ئەنجامی دەدەن هەروەها لەشوێنێکەوە بگوێزرێنەوە بۆ شوێنێکی تر. ناوبراو بە ئاژانسی رۆیتەرزی گوت ئەگەر شەپۆلێکی گەورەی پەتاکە سەرهەڵبدات دەبێت ئامادەبین بۆ رەوانەکردنی پزیشکان و پەرستیاران لە ناوچەکانی دەوروبەر لە نێو ئیتالیادا ، ئەو کارەی لە میانەی یەکەم شەپۆلی پەتاکەدا زۆر بەدینەکرا.

زۆرێک لە وڵاتان لە مانگی سێ و چوار دا کاتێک پەتای کۆڤید -19 سەری‌ هەڵدا و بەبێ ئامدەیی بەرۆکی گرتن هەر بۆیە بەپەلە راهێنانیان بە تیمارکاران و پەرستیاران کرد بۆ ئەوەی مامەڵە لەگەڵ حاڵەتە سەختەکانی نەخۆشیەکە بکەن.

سەرچاوە : رۆیتەرز

XS
SM
MD
LG