Accessibility links

توێژینەوەیەک: کۆتوبەندەکانی پەیوەست بە نەخۆشی کۆرۆنا لە ئەوروپا ژیانی 3 ملیۆن کەسی لە مەرگ ڕزگارکرد


بە گوێرەی توێژینەوەیەکی نوێ کە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوکرایەوە، سەپاندنی بەربەستەکان بۆ ڕێگریکردن لە تەشەنەکردنی پەتای کۆرۆنا، وەهای کردووە ژیانی نزیکەی 3.1 ملیۆن کەس لە 11 وڵاتی ئەوروپا لە مردن ڕزگاربکرێن.

لێکۆڵینەوەکە لەلایەن کۆلیژی شاهەنشاهی لە لەندەن ئەنجامدراوە و تیایدا زاناکان ئامۆژگاری حکومەتی بەریتانیا لەسەر ڤایرۆسەکە دەکەن و دەڵێن گەیشتونەتە ئەو دەرئەنجامەی سەپاندنی بەربەستەکان، وەک فەرمانی مانەوەی هاوڵاتیان لە ماڵەوە کاریگەری لەسەر کۆنترۆڵکردنی پەتاکە هەبووە.

زاناکان دەڵێن ئەو کۆتوبەندانەی دانرابوون وەهایان کردووە ڕێژەی تووشبوون لە 82% کەمببێتەوە بۆ خوار 1%.

ئەو 11 وڵاتەش بریتین لە ئەڵمانیا، فەڕەنسا، ئیسپانیا، ئیتالیا، بەریتانیا، بەلجیکا، نەمسا، دەنمارک، نەرویژ، سوید و سویسرا.

سەرچاوە/ فڕانس پـرێس

XS
SM
MD
LG