Accessibility links

چین: ژمارەی گیان لەدەستدانەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دەگاتە 106 کەس


ڕۆژی سێشەممە چین ڕایگەیاند ژمارەی گیان لەدەستدانەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە زیادبووە بۆ 106 کەس.

لیژنەی تەندروستی نیشتیمانی چین لە بەیاننامەیەکدا وتی هەتاوەکو 27 ی مانگی یەک کۆی حاڵەتەکانی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرزبۆتەوە بۆ 4515 کەس.

کۆمپانیایەکی گشتی گواستنەوە لە پەکینی پایتەختی چین ڕایگەیاند زۆربەی خزمەتگوزارییەکانی گواستنەوە بۆ هەرێمی هوبی ڕادەگرێت کە بە هەمان شێوەی شارەکانی دیکە ڤایرۆسەکەی تیادا دەرکەوتووە.

لەلایەکی دیکەوە ئەمەریکا و کۆمەڵێک وڵاتی دیکە ئامادەکاری دەکەن بۆ هێنانە دەرەوەی هاوڵاتیانیان لەو شارە داخراوەدا کە ناوەندی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەیە.

لەو 25 کەسەی کە ڕۆژی سێشەممە توشی ڤایرۆسەکە بوون، کەسێکیان لە پەکینی پایتەختە و 24 کەسەکەی دیکە لە هەرێمی هوبین.

کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە شاری وهانی چین کە کاربەدەستانی شارەکە زۆربەی دەروازەکانی شارەکەیان داخستووە، خۆیان ئامادە دەکەن بۆ ئەوەی لەڕێی فڕۆکەوە دیبلۆماتکارەکانیان و هەندێک هاوڵاتی ئەمەریکی دیکە لە شارەکە دەربهێنن. هەروەها ژاپۆن و کۆریای باشووریش لەم هەفتەیەدا فڕۆکە دەنێرن بۆ وهان تاوەکو هاوڵاتیانیان لەو شارە دەربهێنن. فەڕەنسا و مەنگۆلیا و وڵاتانی دیکەش هەمان پلانیان هەیە بۆ دەرهێنانی هاوڵاتیانیان لە شارەکەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG