Accessibility links

ڕێوشۆینی تۆندی هاتووچۆ لەزۆربەی شارەکانی سەرانسەری جیهاندا دەگیرێتەبەر


کۆڕۆنا له‌ جیهان دا

زۆربەی شارەکانی جیهان گردبوونەو و قەڕەباڵغی، وبۆنە گشتی و ئاینی وکۆمەڵایەتییەكانیان قەدەغەکردووە.

وەک بەڕەنگارییەک بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، فەرەنسا وئیسپانیا چۆنە پاڵ ئیتاڵیا لە یەکشەممەوە بۆ کەرەنتینەکردنی بە ملیۆنەها کەس، و لە ئوستورالیا خۆ کەرەنتینەکردن بەسەر بیانییەکان دەسەپێنرێت ئەوانەی دەگەنە وڵاتەکە، لەم دەمەی وڵاتانی تر چۆنە ژوورەوە بۆ ناو وڵاتەکانیان قەدەغەدەکەن.

خەڵکیش لە ئۆستورالیا و ئەمریکا و هەروەها بەریتانیا کەوتۆنەتە بازارەکانەوە بۆ کڕینی خۆراک و کەرستەی پێویست و دڵەراوکییانە لەسەر نانەوی زەخیرە ، وڕێبەرانی وڵاتەکانیان داوای خۆڕاگری و هیمنیان لێ دەکەن لەم دەمەی زیاتر لە سەد وپەنجا و شەش هەزار کەس لەسەرانسەری جیهاندا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و زیاتر لە پێنج هەزار و هەشت سەد کەسیش مردوون .

XS
SM
MD
LG