Accessibility links

به‌ریتانیا پشتڕاستی چواره‌مین که‌سی کرد که‌ نه‌خۆشی کڕۆنایان گرتۆته‌وه‌


هه‌ر دوو که‌یسی نوێ له‌ ماوه‌ی سه‌ردانه‌کان بۆ فه‌ڕانسه‌ بوونه‌ وه‌ک کاربه‌ده‌ستان گوتیان. کاربه‌ده‌ستانی ته‌ندروستی ئیتالیا پێنجشه‌مه‌، له‌ ده‌مێکدا له‌ هه‌وڵ دابوون به‌ دوای پێی و شوێنی ئه‌و دوو که‌سه‌ تایوانییه‌ دا بگه‌ڕێن که‌ بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژ له‌ هۆتێلی فلۆرنس دا مانه‌وه‌ و دوایی چوون بۆ هۆنگ کۆنگ و پاشان له‌ 1ی مانگی 2ی زاینی چوون بۆ تایوان و دوایی پشتڕاست کرا که‌ تووشی نه‌خۆشییه‌که‌ بوونه‌.

له‌ سپانیا، کاربه‌ده‌ستان خه‌ریکی هه‌وڵ دان بۆ ناسینی ئه‌و که‌سه‌ بوون که‌ نزیکی پیاوه‌که‌ی به‌ریتانیا ببوو و له‌ مالۆرکا دۆزرایه‌وه‌ که‌ تووشی نه‌خۆشییه‌که‌ بوه‌ واتا دوڕگه‌یه‌ک له‌ ده‌ریای ئارام، وه‌ک ناوه‌ندی مایکرۆبایۆلۆژی سه‌رانسه‌ری سپانیا گوتی.

له‌ به‌ریتانیا، یه‌کشه‌مه‌ فرۆکه‌یه‌ک له‌ 200 که‌س چۆلکرا له‌ شارێک را هاتبوو که‌ ناوه‌ندی نه‌خۆشییه‌که‌یه. کاربه‌ده‌ستانی به‌ریتانیایی گوتیان فرۆکه‌که‌ هه‌ڵگری 105 بریتانیایی و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌، و 96 که‌سی ئه‌وروپایی له‌ گه‌ڵ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ بوون. مسافرانی به‌ریتانیایی بۆ هۆتێلێک له‌ میلتن کیس نیردراون شوێنێک بۆ ماوه‌ی 14 رۆژان ناهێڵن په‌یوه‌ندیان له‌ گه‌ڵ که‌سانی تر هه‌بێت.

هه‌روه‌ها 20 که‌س خه‌ڵکی ئاڵمان له‌ سه‌ر ئه‌و فڕۆکه‌یه‌ی به‌ریتانیایی بۆ بێرلن نێردران، بۆ ئه‌وه‌ی تاقی بکرێنه‌وه‌ و بۆ ماوه‌ی دوو حه‌وتوان له‌ نه‌خۆشخانه‌ بمێننه‌وه‌.

XS
SM
MD
LG