Accessibility links

وتووێژەکانی کۆنگرێس بۆ پێشگرتن لە ڕاگرتنی دووبارەی کارەکانی حکومەت ت ئێستا سەرکەوتوو نەبووە


وتووێژەکانی ئاسایشی سنور لە نێوان یاسادانەرانی کۆماری و دیمۆکڕات بۆ ئەوەی پێشی داخستنی جاریکی دیکەی حکومەتی ئەمەریکا بگرن لە سەر ڕێبازەکانی گرتنی کۆچبەران سەری نەگرتووە، وەک سێناتۆرێکی کۆماری گوتی.

سێناتۆری کۆماری بە تەلەڤزیونی "فاکس نیوز"ی گوت، "وتووێژەکان ئێستا ڕاوەستاون دوای ئەوەی دەمەتەقە لە سەر مەسەلەی گرتنی کۆچبەران کرا."

ئەو گوتی، هیوادارە دەستەکانی وتووێژ بە زوویی بگەڕێنەوە سەر مێزی وتووێژ.

یاسادانەران و هاوکارانیان گوتیان هەوڵەکان بۆ چارەسەری ئەو بۆن بەستە سەبارەت بە بودجەیەک بۆ ئاسایشی سنور هەتا کۆتایی حەوتوو درێژکراوەتەوە لە دەمێکدا کومیتەیەکی تایبەتی کۆنگرێس بۆ وتووێژ مەبەستێتی تا دووشەمە بە ڕێکەوتنێک بگەن.

گرووپی ١٧ یاسادانەر هیواداران بە ڕێکەوتنێک بگەن کە ئەنجومەنی نوێنەران و سێنێتی ئەمەریکا کاتی پێویستیان هەبێت بەرنووسی یاسا پەسند بکەن و تا ڕۆژی هەینی بۆ سەرۆک تڕامپی بنێرن، واتا دواین موڵەتی دیاریکراو بۆ ئەوەی بودجەیەک بۆ ئاسایشی سنوور پەسند بکەن.

تڕامپ پێشتر لە ٢٥ی مانگی ١ کۆتایی بە داخستنی ٣٥ رۆژەی بەشێک لە کارەکانی حکومەت هێنا بێ ئەوەی ٥ میلیارد و ٧ سەد ملیون بودجەی بۆ دیاری بکرێت کە داوا لە کۆنگرێس دەکات بۆ دروستکردنی دیوارێکی نێوان مکزیک و ئەمەریکا بۆی دابین بکەن.

لە دەمێکدا ژمارەیەک لە کۆمارییەکان لە کۆنگرێس ڕوونیان کردۆتەوە کە ئەوان کارێکی واناکەن جارێکی دیکە حکومەت کارەکانی دابخریت، بەڵام بەڕێوەبەری بودجەی کۆشکی سپی میک مالڤێنی گوتی ئەگەری ئەوە هەیە جارێکی دیکە ئەو داخستنە دووپات بێتەوە.

XS
SM
MD
LG