Accessibility links

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بڕیار لەسەر پڕۆژە یاسایەک دەدات کشانەوە لە هاوپەیمانێتی ناتۆ قەدەغە دەکات


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بڕیاری لەسەر پڕۆژە یاسایەکدا کە تیایدا قەدەغەی دەکات ئەمەریکا لە هاوپەیمانێتی ناتۆ بکشێتەوە، ئەمەش وەکو هۆشیارییەک بۆ سەرۆک ترامپ کە هەنگاوی لەوشێوەیە نەنێت.

ئەنجومەنەکە بە کۆی دەنگ لەلایەن هەردوو حیزبی سەرەکی ئەمەریکاوە پشتیوانی لێکرا، 357 دەنگ پشتیوانی لە پڕۆژەکە کرد لەبەرامبەردا 22 دەنگ پشتیوانیان لێنەکرد. هەموو ئەو دەنگانەی کە پڕۆژەکەیان ڕەت کردۆتەوە لەلایەن کۆمارییەکانەوە بوون.

دواتر پڕۆژە یاساکە ڕەوانەی ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا دەکرێت کە لەژێر کۆنتڕۆڵی کۆمارییەکاندایە.

پێش دەنگدانەکە یاسادانەرانی دیموکراتەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتیان هەست بە نیگەرانی دەکەن سەبارەت بەو ڕاپۆرتانەی کە باس دەکرێن و گوایە سەرۆک ترامپ بە کەم سەیری هاوپەیمانێتی ناتۆ دەکات کە پێش 70 ساڵ دامەزراوە و ئەمەریکا و کەنەدا و هاوپەیمانانی ئەوروپی تێدایە.

هەفتەی ڕابردوو ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئاماژەی بەوەدا سەرۆک ترامپ لە ساڵی 2018 دا چەند جارێک بە ڕاوێژکارەکانی وتووە دەیەوێت لە هاوپەیمانێتی ناتۆ بکشێتەوە.

ئەم پڕۆژە یاسایەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئەنجومەنەکە پشتیوانی لە هاوپەیمانێتیەکە دەکات و تیایدا هاتووە دەڵێت نابێت ئەمەریکا هیچ پارەیەک سەرف بکات بۆ کشانەوە لە هاوپەیمانێتیەکە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG