Accessibility links

سەرهەڵداوانی کۆنگۆ ١٥ کەس دەکوژن و چەند مندالێش دەڕفێنن


نەخۆشی ئێبۆلا لە کانگۆ

وەزارەتی تەندروستی کانگۆ ڕاپۆرتی چەندین هیرشی بۆ سەر کارمەندانی تەندروستی لە سەرەتای ئەم مانگە و برینداربوونی دوو خۆبەخشی خاچی سور کردو، واتا لە ئەو ناوچەیەی کە دەیان ساڵە شەڕ و نەخۆشی ئیبۆلای تێدایە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاسۆشێتیدپرێس لە ئۆهانسبوڕگ سەرهەڵداوانی کونگۆ ١٥ مەدەنیان کوشت و زیاتر لە ١٠ منداڵیشیان لە هێرشێک بۆ سەر ناوەندی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئێبۆلا ڕفاند، وەک لەشکری وڵات یەکشەمە گوتی.

سەرهەڵداوانی هێزەکانی هاوبەندی دیمۆکڕاتێک لە شەمەڕا بۆ یەکشەمە هێرشیان کردە سەر شوێنەکانی لەشکری وڵات و چەندین دراوسێی دیکە لە شاری بێنی، وەک کاپیتان ماک هازووکای مونگها بۆ ئاسۆشێتێدپرێسی گوت.

کرداری ئاشتی پارێزەرانی یو ئێن گوتی سەربازانی ئەو ڕێکخراوە یەکشەمە لە ناوچەی مایانگۆسی شاری بێنی لە ماوەی هێرشێک کە بۆ سەر مەدەنێکان کرا ئەوانیش تەقەیان کردووە.

دانیشتوانی توڕە لە ئەو دۆخە، بەیانی یەکشەمە تەرمی چوار کۆژراویان بردە پێش شارەداری، شوێنێک پولیس بە گازی فرمێسک ڕێژ بڵاوەی پێکردن. ئوتوموبیلەکانی رێکخراوەکانی یارمەتی دەر و ئاشتی پارێزەرانی یو ئێن بەردەباران کران، وەک ڕادیۆی پشتیوانی یو-ئێن، ئۆکاپی ڕاپۆرتی کرد.

سەرهەڵداوان لە ئەم ساڵانەی دواییدا سەدان کەسیان کۆشتوە و ئەو هێزانەی سەرهەڵداوا تەنیا یەکێک لە چەندین سەرهەڵداوی چالاک لە باکوری خۆرهەڵاتی کانگۆیە.

درەنگانی مانگی ڕابردوو بە هۆی هێرشێکی مەرگهێنەرانە، کاری چارەسەری بۆ نەخۆشی ئێبولای ڕاگرت کە دەیان هەوێست بە ئەو کەسانە ڕابگەن کە نەخۆشەکەیان گرتبۆوە. وەک گرووپەکانی یارمەتیدەر دەڵێن، لە ئەو کاتەوە ژمارەی ئەو کەسانەی نەخۆشەکەیان گرتۆتەوە لە شاری بێنی زیاتر بوە و بەگشتی دوو هێندە زیادی کردووە.

ئەم هێرشە لە دەمێکدا دێت کە دوو کارمەندی دەرمانی کە لە گەڵ لەشکری کانگۆ بوون دەسترێژیان لێکرا و کوژران، ئەوەش یەکەم جارە کە کارمەندانی تەندروستی لە لایەن سەرهەڵداوانەوە بکوژرێن لە دەمێکدا ئەو نەخۆشە بڵاودەبێتەوە.

XS
SM
MD
LG