Accessibility links

نوسراوێکی گەواهیدانەکەی سەرۆکی پێشووی ئێف بی ئای بڵاودەبێتەوە


سەرۆکی پێشووی دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی ئێف بی ئای جەیمس کۆمی وتی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ داوای لێکردووە لێکۆڵینەوەکانی سەبارەت بە ڕاوێژکاری ئاسایشی پێشووی ئەمەریکا مایکڵ فڵن و لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە دەستێوەردانی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادا بوەستێنێت.

لە نوسراوێکی گەواهیدانەکەیدا کە ڕۆژێک پێش ئەوەی گەواهی بدات لەبەردەم لیژنەی هەواڵگری ئەنجوومەنی نوێنەران بڵاوبۆوە جەیمس کۆمی وتی سەرۆک ترامپ لە کۆبوونەوەیەکدا لە کۆشکی سپی لەمانگی دوودا پێی وتووە " هیوادارم ڕوون بێت لەلات بۆ ئەوەی واز لە بابەتەکە بهێنیت و واز لە فڵن بهێنیت."

گەواهیدانەکە فشارەکان زیاتر دەکات لەسەر سەرۆک ترامپ کە گوایە مۆسکۆ یارمەتی داوە لە سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ڕابردووی ئەمەریکادا.

کۆمی لە سێ کاتی جیاوازدا بە سەرۆک ترامپی وتووە کە ئەو لەژێر لێکۆڵینەوەدا نیە.

مارک کاسۆفیتزی پارێزەری سەرۆک ترامپیش وتی " سەرۆک دڵخۆشە کە لەکۆتاییدا بەڕێز کۆمی ڕاپۆرتەکانی بڵاوکردەوە و دەڵێت سەرۆک ترامپ لەژێر هیچ لێکۆڵینەوەیەکدا نیە تایبەت بە ڕوسیا."

کۆمەڵێک لیژنەی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئێف بی ئای لێکۆڵینەوەیان لەوە کرد کە ئایا ڕوسیا هەوڵیداوە دەست بخاتە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکاوە لەبەرژەوەندی سەرۆک ترامپ یاخوود نا، ئەوەش بە هاککردنی ئیمەیڵەکانی کاربەدەستە باڵاکانی حیزبی دیموکرات، سەرۆک ترامپ و مۆسکۆش هەموو ئەو قسانەیان ڕەت کردەوە.

XS
SM
MD
LG