Accessibility links

بی بی سی: پارێزەرەکەی سەرۆک ترامپ پارەی لە ئۆکرانیا وەرگرتووە


مایکڵ کۆهین
مایکڵ کۆهین

ڕادیۆی بی بی سی بەڕیتانی بڵاویکردەوە مایکڵ کۆهینی پارێزەری تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ساڵی ڕابردوو بەلایەنی کەمەوە بە نهێنی 400 هەزار دۆلاری وەرگرتووە بۆ ڕێکخستنی گفتوگۆکانی نێوان سەرۆک ترامپ و سەرۆکی ئۆکرانیا پێترۆ پۆرۆشینکۆ.

بی بی سی لە زاری کۆمەڵێک سەرچاوەی ئۆکرانیەوە ئەو هەواڵەی بڵاوکردەوە تیایدا هاتووە دەڵێت لەڕێی نێوەندگیرەکانەوە لەجێی پۆرۆشینکۆ پارەکە دراوە کە ویستوویەتی کەناڵێکی نهێنی لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپدا دروست بکات.

کۆهین سەبارەت بەو بابەتە وتی " ئەم ڕاپۆرتە زۆر دوورە لە ڕاستیەوە." کۆشکی سپیش ڕەتی کردەوە لێدوان لەسەر ئەو بابەتە بدات.

ئۆفیسی پۆرۆشینکۆش ئەو هەواڵەی ڕەت کردەوە.

جێی ئاماژەیە لە 20 ی مانگی حەوتی 2017 دا سەرۆک ترامپ لە کۆشکی سپی چاوی بە سەرۆکی ئۆکرانیا پیترۆ پۆرۆشینکۆ کەوت.

بی بی سی ئاماژەشی بەوەداوە کە هیچ ئاماژەیەک نیە لەسەر ئەوەی سەرۆک ترامپ ئاگاداری ئەو پارەیە بێت کە کۆهین وەریگرتووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG