Accessibility links

هاوپەیمانان بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا یارمەتی دروستکردنی هێزێکی نوێی سوری دەدەن و تورکیاش توڕەیە


هاوپەیمانان بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا ڕایگەیاند کار لەگەڵ لایەنە سورییە هاوپەیمانەکانیدا دەکات بۆ دروستکردنی هێزێکی سنووری نوێ کە لە 30 هەزار کەس پێکهاتوون کە بۆتە هۆی توڕەبوونی تورکیا .

بەرپرسێکی باڵای تورکیا وتی مەشق پێکردنی هێزە نوێیەکانی سەر سنوور هۆکارێک بوو بۆ بانگهێشتنی بەڕێوبەری کارەکانی ئەمەریکا لە تورکیا. وتەبێژی سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان وتی ئەم گەشەکردنە جێی نیگەرانییە و جێی قبوڵکردن نیە.

ئێستا مەشق بە هێزێکی نوێ دەکرێت لە سەر سنووری ئەو ناوچەیە بڵاوکراونەتەوە کە لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکراتدایە و پێکهاتوون لە چەکدارانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و یەکینەکانی پاراستنی گەل سەرکردایەتیان دەکات.

ئۆفیسی کاروباری گشتی هاوپەیمانان وردەکاری هێزە نوێیەکەی بۆ ڕۆیتەرز ئاشکرا کردووە. ئۆفیسەکەش وتی نیوەی هێزە نوێیەکە لە چەکدارە کۆنەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات پێکدێن و ئێستا نیوەکەی تری پێکدەهێنرێت.

ئەم پشتیوانییەی ئەمەریکا بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات فشارێکی گەورە دەخاتە سەر پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و تورکیا.

وتەبێژی ئەردۆگان، ئیبراهیم کالین وتی " ئەمەریکا کۆمەڵێک هەنگاوی نیگەرانکەر دەگرێتە بەر بۆ شەرعیەت دان بە یەکینەکانی پاراستنی گەل بۆ ئەوەی بۆ هەمیشە لە ناوچەکەدا بمێننەوە. ئەمەش شتێکە جێی قبوڵکردن نیە."

هاوپەیمانان وتیشیان هێزە نوێیەکەی سەر سنوور لەژێر سەرکردایەتی هێزەکانی سوریای دیموکراتدا دەبێت و ئێستاکە 230 ئەندام لە هێزە نوێیەکەی مەشقیان پێدەکرێت.

ئۆفیسی کاروباری گشتی هاوپەیمانان وتی " کوردێکی زیاتر لە ناوچەکانی باکووری سوریا خزمەت دەکەن. هەروەها عەرەبێکی زیاتریش لەو ناوچانەدا کە بەدرێژایی ڕووباری فوڕات و سنووری باکووری عێراق درێژبوونەتەوە خزمەت دەکەن."

هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتووە دەڵێت " هۆکاری دروستکردنی هێزە نوێیەکە ئەوەیە کە 15 هەزار ئەندامی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەرکێکی نوێیان پێبدرێت کە ئەوەش پاراستنی سنوورەکانە چونکە ئەرکەکانیان دژی داعش لە تەواوبووندایە."

وتیشی " لەڕێی دانانی خاڵی پشکنین و ئەنجامدانی ئەرکەکانی دژ بە بۆمبی چێنراو سنوورەکە دەپارێزن." وتیشی هاوپەیمانان و هێزەکانی سوریای دیموکرات هێشتا لەدژی داعش دەجەنگێن لە جیوب لە پارێزگای دێرلزوور.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG