Accessibility links

سەرچاوەیەکی سەربازیی سوریا: ئەمەریکا بۆردومانی شوێنێکی سەربازیی سوریای کردووە


دەزگای ڕاگەیاندنی فەڕمی سوریا لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازییەوە بڵاویکردەوە ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە بە کاتی ناوخۆ فڕۆکەکانی سەر بە هاوپەیمانێتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا یەکێک لە شوێنە سەربازییەکانمانی بۆردومان کردووە لە ڕۆژهەڵاتی سوریا.

بەپێی سەرچاوەکە بەهۆی ئەو هێرشەوە ژمارەیەک کوژراو و بریندار هەن.

بەپێی دەزگاکانی ڕاگەیاندن هێرشەکان لە شارۆچکەی هوڕای باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەلبوکمال ئەنجامدراون. تا ئێستاش وتەبێژی هاوپەیمانان هیچ لێدوانێکی نەداوە سەبارەت بە هێرشەکە.

سەرچاوە/ سکای نیوز

XS
SM
MD
LG