Accessibility links

ئەمەریکا: لە ئەنجامی هێرشەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان لە سوریا سێ شارەزای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی داعش کوژران


هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرکردایەتی ئەمەریکا لە عێراق و سوریا ڕایگەیاند لەم مانگەدا سێ شارەزای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی داعش کوژراون.

کۆڵۆنێڵی سوپای ئەمەریکا و وتەبێژی هاوپەیمانان بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش کۆڵۆنێڵ ڕایان دیڵن وتی لە 12 ی مانگی نۆدا ئەبو مواز ئەل تونسی کوژراوە و لە 13 ی مانگیشدا ساجد فاروق بابار بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان لە مەیادین لە سوریا کوژراوە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە بەغداد دیڵن بە ڕۆژنامەنووسانی وت " دوو چەکدارەکەی داعش بەرپرسیار بوون لە دروستکردن و چاککردنەوەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان."

هەروەها لە چواردەی مانگی نۆشدا دوو هێرشی ئاسمانی کرایە سەر ناوچەیەک لە نزیک مەیادین و ئەبو سەلمان تیایدا کوژرا و تاقیگەی بەدواداچوونەکانی لە عەشارە وێرانکرا.

بەپێی لێدوانەکانی دیڵن سەلمان و تیرۆریستێکی تر کاتێک کوژراون کە بە ئوتومبێل لە مەیادینەوە چوون بۆ عەشارە.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG