Accessibility links

تەقینەوەکان باکووری سەنعای یەمەن دەهەژێنن


کەناڵی فەڕمی سعودیە بڵاویکردەوە ڕۆژی سێشەممە هاوپەیمانێتی سەربازی بە ڕابەرایەتی سعودیە وتی هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر حوسیەکانی یەمەن لە سەنعای پایتەختی ئەو وڵاتە، هەروەها داوای لە هاوڵاتیانی مەدەنی کرد دووربکەونەوە لە ئامانجەکان.

دانیشتوانی سەنعای پایتەخت بە ڕۆیتەرزیان وت دوابەدوای هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانێتیەکە، تەقینەوە بەهێزەکان گەڕەکەکانی باکووری شاری سەنعایان هەژاندووە.

دانیشتوانەکەی سەنعا وتیان هێرشە ئاسمانیەکان دوو شوێنی سەربازییان کردۆتە ئامانج.

جێی ئاماژەیە حوسییەکانی یەمەن چەند جارێک هێرشی ئاسمانییان لە یەمەنەوە کردۆتەسەر سعودیە، ئەوەش لەڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەکەوە.

حوسییەکانی هاوپەیمانی ئێران ڕۆژی شەممە وتیان 14 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان هەڵداوە بۆ کۆمەڵێک لە شارەکانی سعودیە، لەنێو ئامانجەکانیشدا دامەزراوەکانی کۆمپانیای نەوتی ئارامکۆی سعودیەیان لە جەددە تێدابووە.

حوسییەکان هێرشە ئاسمانیەکانی هاوپەیمانێتیەکەیان بۆ سەر باکووری سەنعا پشتڕاست کردەوە، بەڵام هیچ وردەکارییەکیان لەسەر زیانە گیانی و ماددییەکان نەدا.

هاوپەیمانێتیەکە وتی هێرشەکانی ئامانجێکی گرنگی موشەکی باڵیستیکیان لەناوبردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG