هێزەکانی هاوپەیمانان ڕایگەیاند لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی هێزەکانی هاوپەیماناندا لەم هەفتەیەدا دوو سەرکردەی باڵای داعش لەنزیک مەیادین لە سوریا کوژراون.
هێزەکانی هاوپەیمانان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ئەبو ئەنەس ئەل شامی سەرکردەی چەکی داعش لە هێرشێکی ئاسمانی هاوپەیماناندا کوژراوە. ئەل شامی سەرکردایەتی هەوڵەکانی داعشی کردووە بۆ دەستکەوتنی تەقەمەنی و پلانی داڕشتووە بۆ بەکارهێنانی تەقەمەنییەکان لە هێرشە تیرۆریستیە ناوخۆییەکاندا.
وتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانان کۆلۆنێڵ ڕایان دیلن لەڕێی تەلەفونەوە لە بەغداد بە ڕۆژنامەنووسانی وت ئەل شامی تەقینەوەی لە بینا و ئوتومبێل و تەنانەت لە لاشەکانیشدا داناوە.
هەروەها ڕۆژی دووشەممە هێزەکانی هاوپەیمانان لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە باشووری مەیادین فڕۆکەوانێک و ئەندازیارێکی داعشیان کوشت بە ناوی جونەید ڕەحمان.
هێزەکانی هاوپەیمانان لە بەیاننامەیەکدا وتی " ڕەحمان ئەندازیارێکی بە ئەزموون بووە کاری کردووە بۆ زیاکردنی تواناکانی داعش لە پڕچەککردنی فڕۆکەکاندا و هەروەها ئەنجامدانی چاودێری ئاسمانی و هەروەها پلانگێڕانی هێرشە تیرۆریستیەکان بە ناو هەموو جیهاندا"
سەرچاوە/ VOA