وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن ده‌ڵێت پشتیوانی به‌رده‌وامی ڕووسیا له سه‌رۆکی سوریا به‌شار ئه‌سه‌د پێشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌گرێت هه‌تا کارێک بکات بۆ کۆتایی هێنان به 15 مانگ توندوتیژی که ده‌توانێت ببێته مایه‌ی سازبوونی شه‌ڕی ناوخۆ.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا بۆ کاروباری وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ی ئه‌مه‌ریکا سکات سترنز له کۆپێنهاگی پایته‌ختی دانیمارک، شوێنی ده‌ستپێکردنی سه‌ردانی یه‌ک هه‌فته‌یی کلنتن بۆ ئه‌و‌روپا له‌و باره‌یه‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و موعته‌به‌ر شیروانی له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به کوردی ئاماده‌ی کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:29 خوله‌كه.