Accessibility links

شەری نێوان پێشمەرگە و هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران


پێشمەرگەکانی دێمۆکڕات
پێشمەرگەکانی دێمۆکڕات

هەروەها حیزبی دێمۆکڕات دەڵێت،لە ئەو شەڕەدا هاووڵاتیەکی شاری پاوە بە ناوی فەرشاد چەچانی بە هۆی دەسترێژی هێزەکانی رێژیم کوژرا.

بە پێی چەندین سەرچاوەی هەواڵ هەینی ٢٠ی ڕەزبەر شەڕ لە نێوان پێشمەرگەکانی حیزبی دێمۆکڕات و هیزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران روویداوە. لە نێو ئەو سەرچاوانەدا ماڵپەری فەرمی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران کە ڕاگەیەندراوێکی فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی بڵاوکردۆتەوە کە تێیدا هاتووە، "لە سەیرانگای "بیمیری" شاری پاوە، کە پێشتر لە لایەن هێزێکی زۆری حکوومەتییەوە گەمارۆ درابوو، لە نێوان ئەو هێزە پۆشتە و پەرداختە حکوومەتییە کە پێک هاتبوو لە کۆمەڵێک دەستوپەیوەندییەدکانی حکوومەتی ئێران لەگەڵ یەکەیەک لە پێشمەرگەکانی ڕێکخستنی شار، سەر بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شاری پاوە، شەڕێکی قورس هاتە ئاراوە."

وەک ڕاگەیاندراوەکە ئاماژەی پێدا لە ئەو شەڕەدا کە رێژێم چەکی قورسی تێدا بەکارهێنا، زیاتر لە ٣ کاتژمێری خایاند دوو لە پێشمەرگەکانی "یەکەیەکی ڕێکخستنی شار" شاهۆ وەیسی و زانیار ئیسلامی گیانیان لە دەست دەدەن.

هەروەها حیزبی دێمۆکڕات دەڵێت،لە ئەو شەڕەدا هاووڵاتیەکی شاری پاوە بە ناوی فەرشاد چەچانی بە هۆی دەسترێژی هێزەکانی رێژیم کوژرا، کە رێژیم هەوڵی داوە تاوانەکە بخاتە سەر پێشمەرگەکان.

وەک ماڵپەری هەنگاو، ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ ئامادەی پێدەدات، ئەم شەڕە لە بەرزاییەکانی شاهۆ لە نزیک پاوە ڕوویدا.

ئەم شەڕە لە دەمێکدا دەێت کە بەرپرسی هیزەکانی چەکداری کۆماری ئیسلامی ئێران محەمەد حوسێن باقری ئەم حەوتوە سەردانی ئوستانی کرماشانی کرد. ئەو بە بەپامنێرانی گوت کە هەولێر و بەغذا دەبێت کاری زیاتر بکەن بۆ ئەوەی پێشی پارتەکانی کورد بگرن لە سنور را هێرش نەکەن.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵنێری "تەسنیم" باقری لە بەشێکی قسەکانیدا گوتی، "وڵاتانی دراوسێ وەک عێراق، بگرە هەریمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی، بە گوێرەی یاسای نێونەتەوەیی و ئەرکەکانی دراوسێتی هەنگاوە بە دژی گرووپەکانی دژی شۆڕش هەڵبێنەوە."

XS
SM
MD
LG