Accessibility links

هێزە کوردییەکان دەیان هاوڵاتی مەدەنی لە ڕەققە ڕزگار دەکەن


هێزە کوردییەکان لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات کە ئەمەریکا پشتیوانیان لێدەکات دەیان هاوڵاتی مەدەنیان لە ڕەققە ڕزگارکرد کە لەناو جەرگەی شەڕەکەدا گیریان خواردبوو.

هابون عوسمانی ئەفسەری هێزەکانی سوریای دیموکرات کە پێکهاتوون لە کورد و عەرەب و تورکمان وتی " زیاتر لە 100هاوڵاتی مەدەنی ڕزگارکراون."

هابون بە ڕۆژنامەنووسانی وت " داعش ئەم هاوڵاتیە مەدەنیانەی وەکوو قەڵغانی مرۆیی بەکارهێناوە بۆ ئەوەی بەربەست بخاتە بەردەم پێشڕەوییەکانمان لە ڕەققە."

لەنێو ئەو کەسانەدا کە لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا ڕزگارکراون ئافرەتێکی یەزیدی و کچێکی تەمەن 10 ساڵی تێدایە کە وەکوو کۆیلە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە چەند جارێک فرۆشراوە.

فەرماندەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێن هەوڵدەدەن ڕێگایەکی پارێزراو بکەنەوە بۆ کەمکردنەوەی قوربانیانی مەدەنی لەشەڕیاندا بۆ دەرکردنی چەکدارانی داعش لە شارەکەدا، بەڵام نەتەوە یەکگرتووەکان ئاگاداری کردوونەتەوە کە هاوڵاتیانی مەدەنی شارەکە لە بارودۆخێکی سەختدان و ئەگەر هەوڵی ڕاکردن بدەن ئەوا لەلایەن قەناس بەدەستەکانی داعشەوە دەکوژرێن و ئەگەر بشمێننەوە ئەوا هەر دەکوژرێن.

دەزگای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە هەموو لایەنەکانی بەشدار دەکات لە شەڕی ڕەققەدا ڕێگەیەکی پارێزراو دروست بکەن بۆ ئەو 30,000بۆ 50,000 هاوڵاتییەی کە هێشتا لە باکووری شاری ڕەققە گیریان خواردووە.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG