Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان: هاوڵاتیانی موسڵ لە مەترسییەکی گەورەدان


بەرپرسێکی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند نزیکەی 20,000 هاوڵاتی مەدەنی لە مۆسڵ گیریان خواردووە و لە مەترسییەکەی گەورەدان لەکاتێکدا سوپای عێراق هەوڵدەدات ئەوەی لە داعش ماوەتەوە لە شارەکەدا دەریانکات.

لیس گراندی بەرپرسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بە ئەسۆشیەتد پرێسی وت " خەمڵاندی ئێمە لەم قۆناغەدا لە کۆتا گەڕەکەکانی شاری کۆنی موسڵ ئەوەیە کە لەوانەیە 15000 یاخوود 20000 هاوڵاتی مەدەنی لە شارەکەدا گیریان خواردبێت."

گراندی وتی ئەوانەی لە موسڵ ماونەتەوە لە مەترسییەکی گەورەی تۆپهاوێژەکاندان.

وتی " چەکدارانی داعش هێشتا لەوێن و ئەگەر هاوڵاتییان هەوڵ بدەن ڕابکەن ئەوا ڕاستەوخۆ دەیانکەنە ئامانج."

شەڕ لە موسڵ زیاتر لە 90,000هاوڵاتی ناچارکردووە ماڵەکانیان جێبهێڵن و هەڵبێن.

سەربازانی عێراقی چەکدارانی داعشیان لە شارەکەدا ڕاوەدووناوە کە پێشتر هەموو شاری موسڵیان بەدەستەوە بوو بەڵام ئێستا تەنها بەشێکی کەمی شارەکەیان بەدەستەوە ماوە.

لەمانگی 10 ی ساڵی ڕابردووەوە پڕۆسەی ڕزگارکردنەوەی شارەکەدا ژمارەی چەکدارانی داعشی کەم کردۆتەوە.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG