Accessibility links

سەرکردەی دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا داوا لە سەرۆک ترامپ دەکات ڕێکەوتنەکان لەگەڵ چیندا بوەستینێت


سەرکردەی دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا داوای لە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ کرد هەندێک لە وەبەرهێنانەکانی چین لە ئەمەریکا بوەستێنێت ئەوەش وەکوو فشارێک بۆ سەر چین هەتاوەکوو یارمەتی پێشکەش بکات لە وەستاندنی بەرنامە ناوەکییەکەی کۆریای باکووردا کە بۆتە هۆی ناجێگیری ناوچەکە.

لە نامەیەکدا بۆ سەرۆک ترامپ چەک شومەری سەرکردەی دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا داوای لە سەرۆک ترامپ کردووە لەڕێی لیژنەی وەبەرهێنانی بیانی لە ئەمەریکا دەسەڵاتەکانی بەکاربهێنێت بۆ فشارخستنە سەر پەکین لەڕێی وەستاندنی هەموو ڕێکەوتنەکانی وەبەرهێنانی چین لە ئەمەریکا.

داواکارییەکەی شومەر لەمیانەی نیگەرانییەکاندا دێت سەبارەت بە تاقیکردنەوە موشەکییەکەی ڕۆژی هەینی کۆریای باکوور و شارەزایان دەڵێن ئەو موشەکە لەتوانایدا هەیە بگاتە لۆس ئانجلس. چەند جارێکیش سەرۆک ترامپ داوای لە چین کردووە هانی کۆریای باکووری هاوپەیمانی بدات واز لە بەرنامە ناوەکیی و موشەکییەکەی بهێنێت.

شومەر لە نامەکەیدا بۆ سەرۆک ترامپ نوسیویەتی " هەڵسانگاندنی من بۆ چین ئەوەیە چین ڕێگە لە کۆریای باکوور ناگرێت ئەگەر ئێمە فشارێکی دارایی گەورەتر نەخەینە سەر چین. ئەمەریکا دەبێت پەیامێکی ڕوون بنێرێت بۆ حکومەتی چینی."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG