Accessibility links

دوای ڕووخانی داعش، کرسمس دەگەڕێتەوە بۆ موسڵ


دوای ئەوەی بۆ زیاتر لە سێ ساڵ چەکدارانی ڕێکخراوی داعش خاکێکی ئێجگار زۆری عێراق و سوریایان کۆنتڕۆڵکردبوو، مەسیحیەکانی عێراق لە موسڵ بەمەبەستی ئاهەنگێڕان بەهۆی کرسمسەوە گەڕانەوە بۆ کەنیسە، کە پێشتر چەکدارانی داعش وەکوو بەندینخانە بەکاریان هێنابوو. پەرستیاران و چالاکەوانە موسوڵمانەکان دەڵێن هیوادارن کرسمس ببێتە هۆی ساڕێژی هەندێک لە برینەکانیان.

لە ماوەی حکومڕانی ڕێکخراوی داعشدا لە موسڵ، ئەم کەنیسەکە وەکو بەندینخانە بەکاردەهێنرا.

ئەمڕۆ پەرستیاران بۆ یەکەمین جار بە بۆنەی کریسمسەوە ئاهەنگ لەم کەنیسەیەدا دەگێڕن دوای ئەوەی داعش دەستی گرت بەسەر موسڵدا و 200,000 مەسیحی ناچار کرد لە موسڵ هەڵبێن.

فادی کە هاوڵاتییەکی موسڵە دەڵێت " بارودۆخەکە زۆر غەمباری کردین. ئەمە شاری ئێمەیە، شاری باووباپیرانمانە. لێرە ژیاوین. لێرە گەورە بووین. قوتابخانەکان و زانکۆکان و کەنیسەکان و خێزانەکان و هاوڕێکانمان لێرە دروست کردووە."

لەماوەی پڕۆسەی ڕزگارکردنەوەی موسڵدا کە نۆ مانگی خایاند ملیۆنێک خەڵکی دیکە لە شارەکە هەڵهاتن کە زۆربەیان موسوڵمان بوون.

پەرستیارانی ئەم کەنیسەیە دەڵێن هیواداران کاتێک متمانەی تەواویان بەوە هەبوو کە موسڵ پارێزراوە بگەڕێنەوە بۆ شارەکەیان، بەڵام تاوەکوو ئێستا کەمتر لە دوانزە خێزانی مەسیحی گەڕاونەتەوە بۆ موسڵ.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG