Accessibility links

سکرتێری گشتی حیزبەکەی مێرکڵ دەست لە کار دەکێشێتەوە


سەرچاوەکانی حیزبی دیموکراتی مەسیحی کە ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ سەر بەو حیزبەیە وتی سکرتێری گشتی حیزبەکە پیتەر تاوبەر بڕیاریداوە دەست لەکارەکەی بکێشێتەوە دوای ماوەیەک لە نەخۆشیەکەی.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەدا کە پیتەر بەشداری دانوستانەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی نەکردووە لەگەڵ حیزبی دیموکراتی هاوبەشدا و دەیەوێت ڕێگە بکاتەوە بۆ هەڵبژاردنی سکرتێرێکی گشتی نوێ لە کۆنگرەی حیزبەکەدا کە 26 ی مانگی دوو ساز دەکرێت.

بە وازهێنانی لەم پۆستە، تاوبەر بژاردەیەکی دیکە دەداتە مێرکڵ لە کاتێکدا کە هەوڵدەدات پۆستە گەورەکان دابەش بکات بەسەر لایەنە ڕکابەرەکانیدا لە حیزبی دیموکراتی مەسیحی.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG