Accessibility links

قەدەغەکردنی هاتوچۆ لەسەر شاری وهانی چین هەڵگیرا


لە ئاماژەیەکدا بۆ گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی لە شاری وهان کە سەرچاوەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو چین قەدەغەکردنی هاتوچۆی لەسەر شارەکە هەڵگرت و دووبارە شارەکەی کردەوە.

ڕۆژنامەنووسانی دەزگای هەواڵی فرانس پرێس دەڵێن سەدان خەڵکیان بینیوە لە شارەکەدا گیریان خواردووە و بەخێرایی دەچوون بەرەو وێستگەی شەمەندەفەرەکان تاوەکو بگەڕێنەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان.

پیاوێک لە وهان کاتێک بەرەو وێستگەی شەمەندەفەرەکە دەڕۆیشت و بەنیازبوو بگەڕێتەوە بۆ چانگا کە 350 کیلۆمەتر لە وهانەوە دوورەوتی " 77 ڕۆژە بەندکراوم."

لەلایەکی دیکەوە دوای سێ مانگ ڕۆژی سێشەممە چین بۆ یەکەمین جار هیچ حاڵەتێکی گیان لەدەستدانی بەهۆی ڤایرۆسەکەوە تۆمار نەکرد.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG