Accessibility links

نەخۆشی کۆلێرا بەلایەنی کەمەوە 180 کەس لە یەمەن دەکوژێت


لیژنەی نێودەوڵەتی مانگی سوور ڕایگەیاند لە 27 ی مانگی چوارەوە لە یەمەن نەخۆشی کۆلێرا بەلایەنی کەمەوە 180 کەسی کوشتووە.
دوو ساڵ لە جەنگ لەنێوان حوسییە یاخیبووەکان و هێزەکانی حکومەتدا کە هاوپەیمانییەک پشتیوانی لێدەکات و سعودییە سەرکردایەتی دەکات بۆتە هۆی کوژرانی زیاتر لە 8000 کەس، هەروەها بەهۆی نەخۆشییەکەوە یەمەن لە سەنعای پایتەخت حاڵەتی نائاسایی ڕاگەیاند.
جەنگ کاریگەرییەکی خراپی هەبووە لەسەر نەخۆشخانەکان و کلینیکە تەندروستییەکانی یەمەن، زیاتر لە نیوەی نەخۆشخانەکان ئێستا لەژێر دەستی یاخیبووە حوسییەکاندان و کار ناکەن.
نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت نزیکەی 17ملیۆن یەمەنی لە 26ملیۆن کەس برسین و بەلایەنی کەمەوە سێ ملیۆن مناڵی بەدخۆراک لە مەترسییەکی گەورەدان.
سەرچاوە / VOA

XS
SM
MD
LG