بڕیاره له کۆتایی ئه‌م مانگه‌دا سه‌رۆکی چین هو ژینتا‌و به‌شـداری له کۆنگره‌یه‌کی لووتکه‌یی ئاسایشی ناوه‌کی له واشـنتن بکات. هاوکات چین ئاماژه ده‌کات به‌وه‌ی خوازیاره وتووێژی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان به مه‌سه‌له ناوه‌کیـیه‌که‌ی ئێران به‌رده‌وامبێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر تیایدا باس له مه‌سه‌له‌ی سه‌پاندنی سـزای زیاتر به‌سه‌ر تاران‌دا بکرێت.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین چن گانگ ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له په‌کین به په‌یامنێرانی گوت سه‌رۆک هو ژینتا‌و ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌ی لووتکه‌یی ئاسایشی ناوه‌کی ده‌بێت، ئه‌وه‌ی له ناوه‌ڕاسـتی ئه‌م مانگه‌دا له واشـنتن ده‌به‌سـترێت.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین ده‌ڵێت لایه‌نی چینی به زۆری نیگه‌رانی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆرزمی ناوه‌کیـیه و هه‌روه‌ها له‌مه‌ڕ مه‌سه‌له‌ی پـشـتگیری هه‌وڵه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ پـته‌وکردنی هاوکاری بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی ئه‌و نیگه‌رانیـیانه.
هه‌روه‌ها چن گانگی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چینی ده‌شڵێت چین به گرنگیـیه‌وه ده‌ڕوانێته کۆبوونه‌وه لووتکه‌یی‌یه‌که‌ی واشـنتن، ئه‌وه‌ی ڕابه‌ران یان شـاند‌ی 40 وڵات و ڕێـکخراوه‌کانی دیکه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌شـداری تێدا ده‌که‌ن.
مه‌سه‌له‌یه‌کی دیکه‌ی ناوه‌کی ئه‌وه‌ی ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌کی کۆنفرانسی هه‌واڵی ئه‌مڕۆی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه بوو په‌یوه‌سـت به ئێران تێدا چه‌ندان له کۆمه‌ڵـگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی گومانیان له به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی ناوه‌کی هه‌یه.
دوێنێ هه‌واڵی ئه‌وه له ئارادا بوو پـێـنج ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌گه‌ڵ وڵاتی ئه‌ڵمانیا له‌مه‌ڕ ده‌سـتکردنیان به پـلان‌ڕێژی بۆ سه‌پاندنی سـزای نوێی سه‌ر ئێران ڕێـکه‌وتن، ئه‌مه‌ش به‌هۆی پـرۆگرامی ناوه‌کی مشـتومڕاوی تارانه‌وه‌یه.
ئه‌م هه‌نگاوه گرنگی له‌خۆده‌گرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌دات چین وازی له ناڕه‌زایی له مێژی خۆی هێناوه سه‌باره‌ت به سه‌پاندنی سـزا به‌سه‌ر ئێران‌دا. به‌ڵام وته‌بێژه‌که‌ی وه‌زارتی ده‌ره‌وه‌ی چین ئه‌مڕۆ له وته‌که‌یدا ڕاسـته‌وخۆ نه‌یگوت که ئایا چین پـشـتگیری له هه‌وڵه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ سه‌پاندنی سـزای سه‌ر ئێران ده‌کات یان نا.