Accessibility links

چین: شینگیانگ " نموونەیەکی درەوشاوەیە " لەسەر پێشکەوتنی چین لە بواری مافەکانی مرۆڤدا


وەزیری دەرەوەی چین وانگ یی وتی چۆنێتی مامەڵەکردنی چین لەگەڵ کەمینەکانی شینگیانگ و تبێت " نموونەی درەوشاوەن " لەسەر پێشکەوتنی وڵاتەکە لە بواری مافەکانی مرۆڤدا، ئەمە لەکاتێکدایە وڵاتانی ڕۆژئاوا بیر لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی توند دەکەنەوە دژی پەکین لەسەر چۆنێتی مامەڵەکردنی لەگەڵ کەمینەکانی هەرێمی ویگۆردا.

کۆمەڵانی مافەکانی مرۆڤ پێیان وایە لانی کەم یەک ملیۆن کەس لە ویگۆر و موسوڵمانەکانی دیکە لە ناوەندەکانی دەستبەسەرکردن لە ناوچەی شینگیانگ دەستبەسەرکراون، هاوکات ڕووبەڕووی کۆمەڵێک تۆمەتی دیکە بۆتەوە.

دوای ئەوەی لە سەرەتادا پەکین بوونی ئەو ناوەندانەی ڕەت کردەوە، دواتر بەرگری لێکردن و وەکو ناوەندێکی مەشق پێکردن ناودێریکردن، ئاماژەشی بەوەدا ئەو ناوەندانە ئامانج لێیان دوورخستنەوەی گەنجانە لە وەرگرتنی بیری توندڕەوی و تیرۆر.

لە کۆڕبەندێکدا سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و چین لە پەکین، وانگ یی لە لێدوانێکیدا وتی " ئەو شوێنانەی کەمینەکانی لێدەژین وەکو شینگیانگ و تبێت، نمونەی درەوشاوەن لەسەر پێشکەوتنی چین لە بواری مافەکانی مرۆڤدا."

ئەم لێدوانەی وانگ یی لەکاتێکدایە سیاسییەکانی کۆمەڵێک وڵات بە ئەمەریکاشەوە سەرکۆنەی چینیان کردووە لەسەر دەستبەسەرکردنی کەمینەکانی لە شینگیانگ لەلایەن چینەوە. هەروەها چەند کاتژمێرێک پێش کۆبوونەوەی ساڵانەی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دێت کە لەڕێی ڤیدیۆوە بەڕێوەدەچێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین وتی وانگ لە کۆبوونەوەکەدا " فەلسەفەی چین و هەڵسوکەوتەکانی و شارەزاییەکانی لە بواری پاراستنی مافەکانی مرۆڤدا پیشان دەدات."

بەڵام وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت ڕەفتارەکانی چین لە شینگیانگ دەچێتە ئاستی " کۆمەڵکوژییەوە "، هاوکات کەنەداش بەنیازە ڕاگەیەندراوێکی هاوشێوە بڵاوبکاتەوە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG