Accessibility links

چین و ڤیێتنام داوای یەکلایی کردنەوەی ناکۆکییە دەریاییەکەیان دەکەن


وەزیری دەرەوەی چین وانگ یی
وەزیری دەرەوەی چین وانگ یی

وەزیری دەرەوەی چین وانگ یی وتی پێویستە لەسەر چین و ڤیێتنام لەڕێگەی گفتوگۆکردنەوە کاربکەن لەسەر یەکلایی کردنەوەی ناکۆکییەکانیان لە دەریای باشووری چین تاوەکو هەردوولا پێکەوە سوود لەو دەریایە وەربگرن.

وەزیری دەرەوەی چین دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڤیێتنام ڤام بینیە مین و جێگری سەرۆک وەزیران لە هانەوی بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ڕێکەوتووین لەسەر ئەوەی پێکەوە بابەتە دەریاییە زۆر گرنگەکان چارەسەر بکەین لەپێناو گەشەکردنێکی تەندروست و هەمیشەیی لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانماندا."

جێی ئاماژەیە چین داوا دەکات %90ی ئاوەکە موڵکی خۆی بێت کە دەوڵەمەندە بە سەرچاوەی سروشتی وزە و دەیەوێت دامەزراوە دروست بکات لەسەر دورگە بەردینەکانی و چەکی تێدا دابنێت.

هەروەها بروناوی و مالیزیا و تایوان و ڤیێتنام داوا دەکەن ڕێڕەوە ئاوییەکە کە ساڵانە بە بڕی پێنج تریلیۆن دۆلار بازرگانی پێدا تێپەڕ دەبێت ببێە موڵکی ئەوان. ناکۆکییەکەی چین لەگەڵ ڤیێتنامدا لەسەر ئەم بابەتە زۆر ئاشکراترە لەچاو ناکۆکییەکانیدا لەگەڵ وڵاتانی دیکەی ناوبراودا.

وانگ وتی " پێویستە لەسەر هەردوولا ناکۆکییەکان لەڕێی گفتوگۆوە چارەسەر بکەن و ڕێگە نەدەن ڕێوشوێنی تاکلایەنانە بگیردرێتە بەر کە لەوانەیە ببێتە هۆی ئاڵۆزبوونی ڕەوشەکە و زیادبوونی گرژیی و ناکۆکییەکان."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG