Accessibility links

چین: هیچ بەرژەوەندییەکمان نیە لە دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکادا


چین وتی هیچ بەرژوەندییەکیان نیە لە دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکادا، ئەمەش دوای لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ کە وتی چین ئەوەی لە توانایدا بێت دەیکات بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنەکاندا شکست بهێنم.

وتەبێژی وەارەتی دەرەوەی چین کانگ شوانگ بە ڕۆژنامەنووسانی وت هەڵبژاردنەکان کاروباری ناوخۆی ئەمەریکایە و پەکین هیوادارە ئەمەریکییەکان هەوڵ نەدەن چین ڕابکێشنە ناوییەوە.

جێی ئاماژەیە لە ماوەی ڕابردوودا سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی چین ئەوەی لە توانایدا بێت دەیکات تاوەکو لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکادا سەرکەوتوو نەبم، ئاماژەشی بەوەدا چین دەیەوێت جۆ بایدنی کاندیدی دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنەکاندا سەربکەوێت تاوەکو ئەو فشارانەی ئەمەریکا کەم بکاتەوە کە خراونەتە سەر چین لەڕووی ئابووری و بابەتەکانی دیکەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG