Accessibility links

چین: دەست ناخەینە کاروباری وڵاتانی دیکەوە


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ

وەزارەتی دەرەوەی چین وتی پەکین دەست وەرناداتە کاروباری وڵاتانی دیکەوە، ئەمەش دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ چینی تۆمەتبار کرد بەوەی هەوڵدەدات دەست وەربداتە هەڵبژاردنەکانی کۆنگرێسی ئەمەریکاوە کە وابڕیارە لە شەشی مانگی یانزەدا بەڕێوەبچێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین کانگ شوانگ وتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەزانێت چ وڵاتێک زۆر دەست وەردەداتە کاروباری وڵاتانی دیکەوە، هەروەها داوای لە ئەمەریکا کرد واز لەو ڕەفتارانە بهێنێت کە زیان بە پەیوەندیی نێوان دوو وڵاتەکە دەگەیەنێت.

جێی ئاماژەیە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە ماوەی ڕابردوودا لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا وتی چین دەست وەردەدات چونکە نایەوێت کۆمارییەکانی ئەمەریکا سەربکەون لە هەڵبژاردنەکاندا بەهۆی هەڵوێستی حیزبەکەیەوە سەبارەت بە بازرگانی.

لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی بەرگری چین وتی پەکین بەتەواوەتی دژایەتی ئەو کارە وروژێنەرانە دەکات کە فڕۆکە سەبازییەکانی ئەمەریکا دەیکەن لە دەریای باشووری چیندا و داوای لە ئەمەریکا کرد ڕێوشوێن بگرێتە بەر بۆ باشکردنی پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG