Accessibility links

سەرۆک ترامپ: چین هەوڵیدا یارمەتی پێشکەش بکات سەبارەت بە کۆریای باکوور بەڵام سەرکەوتوو نەبوو


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی هەوڵەکانی چین بۆ باوەڕپێهێنانی کۆریای باکوور تا واز لە بەرنامە ناوەکییەکەی بهێنێت سەرکەوتوو نەبوو.

سەرۆک ترامپ هیوایەکی زۆری بە هاریکاری چین هەبوو سەبارەت بە کۆریای باکوور و زۆر پشتی بە سەرۆکی چین شی جین پینگ دەبەست بۆ یارمەتیدانی.

سەرۆکی چین و سەرۆکی ئەمەریکا لە مانگی چواردا کۆبوونەوەیەکی لوتکەیان لە فلۆریدا ئەنجامدا و سەررۆک ترامپ پشتیوانی خۆی بۆ شی دەربڕی.

سەرۆک ترامپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسی " سەرەڕای پێزانیم بۆ ئەو هەوڵانەی سەرۆکی چین شی داویانە سەبارەت بە کۆریای باکوور بەڵام هەوڵەکان سەرکەوتوو نەبوون، هیچ نەبێت دەزانم چین هەوڵیدا."

بەڵام ڕوون نیە کە ئایا ئەم لێدوانانەی سەرۆک ترامپ دەبێتە هۆی گۆڕانێکی گەورە لە سیاسەتیدا سەبارەت بە وەستاندنی بەرنامە ناوەکییەکەی کۆریای باکوور یاخوو دەبێتە هۆی گۆڕانکارییەکی گەورە لە سیاسەتەکانی ئەمەریکا بەرامبەر چین.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG