Accessibility links

چین کۆتوبەند دەخاتە سەر ڤیزای هاتنە ناوەوەی هاوڵاتیانی ئەمەریکی بەهۆی هەرێمی تبێتەوە


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین چاو لیژیان
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین چاو لیژیان

چین دەڵێت کۆتوبەند دەخاتە سەر ڤیزای هاتنە ناوەوەی ئەو ئەمەریکیانەی کە تێوەگلاون لە دەستوەردان لە کاروباری هەرێمی تبێتدا.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین چاو لیژیان بە ڕۆژنامەنووسانی وت " پەکین ڕێگە بە کەس نادات دەستوەربداتە کاروباری تبێتەوە."

ڕۆژی سێشەممە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆ وتی ئەمەریکا کۆتوبەند دەخاتە سەر ڤیزای هاتنە ناوەوەی هەندێک لە بەرپرسانی چینی چونکە پەکین کۆسپی خستۆتە بەردەم گەشتی دیبلۆماتکاران و ڕۆژنامەنووسان و گەشتیارانی ئەمەریکا بۆ هەرێمی تبێت، ئاماژەشی بەوەدا ئەو کارەی حکومەتی چین پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە لەو هەرێمەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG