Accessibility links

پەکین بە ئەمەریکا دەڵێت تایوان بەشێکە لە چین


وەزیری بەرگری چین وی فێننجی

چین لە بەیاننایەکدا وتی وەزیری بەرگری چین وی فێننجی لەمیانەی پەیوەندییەکی تەلەفونی دەگمەندا لەگەڵ وەزیری بەرگری ئەمەریکادا وتوویەتی تایوان بەشێکە لە چین و هیچ کەسێکیش ناتوانێت ئەوە بگۆڕێت.

وەزارەتی بەرگری چین لە بەیاننامەیەکدا لە زاری وەزیری بەرگری وڵاتەکەوە بڵاویکردەوە " ئەگەر کێشەی تایوان بەشێوەیەکی گونجاو مامەڵەی لەگەڵدا نەکرێت، ئەوا کاریگەرییەکی تێکدەری دەبێت لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و چین."

جێی ئاماژەیە چین تایوان بە بەشێک لە خاکەکەی خۆی دەزانێت و تایوانی دیموکراتخوازیش دەسەڵاتی چین بەسەر دوورگەکەدا ڕەت دەکاتەوە. لەم ساڵانەی دواییشدا چین فشارە سیاسی و سەربازییەکانی بۆ سەر تایوان زیادکردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG