Accessibility links

پەکین داوا لە ئەمەریکا دەکات ڕێز لە بنەمای "یەک چین" بگرێت


تەنگەی تایوان
تەنگەی تایوان

وەزارەتی دەرەوەی چین داوای لە ئەمەریکا کرد پابەند بێت بە بنەمای " یەک چین "ەوە ئەمەش دوای ئەوەی دوو کەشتی جەنگی ئەمەریکا بە تەنگەی تایواندا پەڕینەوە.

ئەم جۆرە ڕەفتارە گرژییەکان لەگەڵ چیندا زیاتر دەکات کە تایوان بە بەشێک لە چین دەزانێت و بەکارهێنانی هێزیشی بەدوور نەزانیوە لەو دورگەیەدا کە حوکمی زاتی تێدایە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین هوا چون ینگ ئەم لێدوانانەیدا و وتی چین لە نزیکەوە چاودێری پەڕینەوەی دوو کەشتیە جەنگییەکەی کردووە بە تەنگەکەدا.

جێی ئاماژەیە وەزارەتی بەرگری تایوان ئێوارەی پێنجشەممە ڕایگەیاند دوو کەشتیەکە بەرەو باکوور ڕۆشتوون و گەشتەکەیان لەگەڵ یاساکاندا یەک دەگرێتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG