Accessibility links

چین بانگهێشتی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەکات سەردانی شینگیانگ بکات


چین جەختی لەوە کردەوە هەوڵی ئەوە نادات تەحەدای ئەمەریکا بکات یاخود جێگەی ئەو وڵاتە بگرێتەوە و داوای لە واشنتن کرد چاو بە سیاسەتەکانیدا بخشێنێتەوە بەرامبەر چین.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین هوا چونینگ بە ڕۆژنامەووسانی وت ئەمەریکا ئەگەر پێی وابێت هەرچیەک چین دەیکات هەڕەشەیە، ئەوا پەیڕەویکردنی ئەم سیاسەتە دەبێتە ڕاستی.

هەروەها داواشی لە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆ کرد بێت بۆ چین و سەردانی شینگیانگ بکات تاوەکو بە چاوی خۆی ببینێت هیچ پێشێلکارییەک نەکراوە لە مافەکانی موسوڵمانانی ویگۆر لە ناوچەکەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG