Accessibility links

چین: ئەمەریکا هەڵە دەبێت ئەگەر لە پەیماننامەی چەکی ناوەکی بکشێتەوە


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین هوا چین ینگ
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین هوا چین ینگ

چین وتی هەڵە دەبێت ئەگەر ئەمەریکا تاکلایەنانە لە پەیماننامەی چەکی ناوەکیی بکشێتەوە کە بەروارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی جەنگی سارد و موشەکە ناوەکییەکانی لە ئەوروپا دورخستەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین هوا چون ینگ بە ڕۆژنامەنووسانی وت چین دژایەتی کشانەوەی ئەمەریکا دەکات لە پەیماننامەکەدا.

جێی ئاماژەیە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند واشنتن لە پەیماننامەی چەکی ناوەکیی دەکشێتەوە کە لە ساڵی 1987 دا سەرۆکی ئەو کاتەی ئەمەریکا ڕۆناڵد ڕیگان و ڕابەری یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو میخائیل گۆرباچوڤدا واژۆیان کرد.

پەیماننامەکە ڕێگەگرتنە لە بڵاوبوونەوەی چەکی ناوەکیی و تەکنەلۆجیای چەکی ناوەکیی.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG