Accessibility links

چین ئەو هەواڵانە ڕەت دەکاتەوە کەشتیە چینییەکان نەوتیان بە کۆریای باکوور فرۆشتبێت


ئەمڕۆ چین ئەو هەواڵانەی ڕەت کردەوە کە گوایە کەشتیە چینییەکان نەوتیان بە کۆریای باکوور فرۆشتبێت و وتی چین هەرگیز ڕێگە نادات کۆمپانیاکانی بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشێل بکەن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین هوا چونینگ وتی چین هەمیشە بە تەواوەتی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان جێبەجێ دەکات و ئەگەر هەر پێشێلکارییەک هەبێت ئەوا چین بەپێی یاسا بە جددی مامەڵەی لەگەڵدا دەکات.

ئەم لێدوانانەش دوای ئەوە هاتن کە سەرۆکی ئەمەریکا لە ماوەی ڕابردوودا وتی زۆر بێ هیوا بووە لەوەی چین ڕێگەی داوە نەوت بچێت بۆ کۆریای باکوور.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG