Accessibility links

چین دەڵێت ئەوەی لە توانایدا بووبێت سەبارەت بە کۆریای باکوور ئەنجامی داوە


جێگری وەزیری دەرەوەی چین چانگ تاسە گوانگ وتی پێش سەردانەکەی سەرۆک ترامپ بۆ چین وڵاتەکەی ئەوەی لە توانایدا بووبێت ئەنجامی داوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی پەیوەندییان هەیە بە نیمچە دوورگەی کۆریاوە.

وتیشی بابەتی ناوەکیی کۆریای باکوور بابەتێکی گرنگ دەبێت لەمیانەی گفتوگۆکانی نێوان سەرۆک ترامپ و سەرۆکی چین شی جین پینگدا.

چانگ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی چین دژایەتی هەر ناکۆکییەک دەکات لە نیمچە دوورگەی کۆریا و پێی وایە بەکارهێنانی هێز ڕێگەیەکی ڕاست نیە بۆ جارەسەرکردنی کێشەکان.

وتیشی چین و ئەمەریکا بەرژەوەندی هاوبەشیان هەیە لە بەرپاکردنی ئاشی و سەقامگیری لە نیمچە دوورگەی کۆریادا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG