Accessibility links

چین دەڵێت ڕەوشەکەی نیمچە دوورگەی کۆریا مەترسیدارە و یاری کۆمپیوتەر نیە


وەزارەتی دەرەوەی چین وتی بارودۆخەکەی نیمچە دوورگەی کۆریا مەترسیدارە و یاری کۆمپیوتەر نیە ئەوەش دوای ئەوەی ژاپۆن داوای لە ئەمەریکا کرد پێشنیاری سەپاندنی سزای نوێ بکات بەسەر کۆریای باکووردا.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین هوا چونینگ لەمیانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەم لێدوانەیدا کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بە ئەگەری سەپاندنی سزای نوێ بەسەر کۆریای باکووردا.

وتیشی بەداخەوە هەندێک وڵات تەنها سزاکان جێبەجێ دەکەن و داوای ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی نەتەوە یەکگرتووەکان پشت گوێ دەخەن بۆ گفتوگۆ کردن.

هەروەها وتەبێژی وەزارەتی بەرگری چین ڕان کو چیانگ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی مانگانەدا وتی پەکین بەهیچ شێوەیەک رێگە نادات جەنگ ڕووبدات لەسەر سنوورەکانی.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG