Accessibility links

جێگری سەرۆک وەزیری چین : ڕووبەڕووبونەوە لەگەڵ ئەمەریکادا چارەسەری ناکۆکیەکان ناکات


گەورەترین بەرپرسی دارایی چین لە دەستپێکی گفتوگۆ داراییەکان لەگەڵ بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک ترامپدا وتی گرنگ ئەوەیە ئەمەریکا و چین پێکەوە کار بکەن بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانیان و هۆشیاریشیدا لەسەر ئەوەی ڕووبەڕووبونەوەی یەکتر هیچ سودێکی نابێت و تەنها زیان دەگەیەنێت بە هەردوولا.

وانگ یانگی جێگری سەرۆک وەزیری چین لە سەرەتای گفتوگۆ داراییەکانی نێوان چین و ئەمەریکا وتی " گفتوگۆکان یەکسەری چارەسەری هەموو ناکۆکییەکان ناکەن بەڵام ڕووبەڕووبونەوەی یەکتر یەکسەری زیان دەگەیەنێت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوولا."

وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا ستیڤ منوچین وتی هاریکاری نێوان دوو وڵاتەکە دروست نابێت هەتاکوو پەیوەندییەکی بازرگانی هاوسەنگ دروست نەبێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG