Accessibility links

چین کۆنتڕۆڵی کونسوڵخانەی ئەمەریکا دەکات لە چانگدو


وەکو وەڵامێک بۆ داخستنی کونسوڵخانەکەیان لە شاری هیوستنی ئەمەریکا، چین کۆنتڕۆڵی کونسوڵخانەی ئەمەریکای کرد لە شاری چانگدوی باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە، ئەوەش دوای ئەوەی فەرمانی کرد کونسوڵخانەکە دابخرێت.

ئەم هەنگاوەی چینیش لەنێوەندی زیادبوونی گرژییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتەدا دێت دوای ئەوەی ئەمەریکا فەرمانی کرد کونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە شاری هیوستنی ئەمەریکا دابخرێت.

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی چین لە بەیاننامەیەکدا وتی کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە چانگدو لە هەرێمی سیچوان داخراوە و کاربەدەستانی چینی لە دەرگای سەرەکی کونسوڵخانەکەوە چوونەتە ناوەوە.

ڕۆژی هەینی چین ڕایگەیاند داوای لە ئەمەریکا کردووە کونسوڵخانەکەیان لە چانگدو دابخەن و 72 کاتژمێری دایە کونسوڵخانەکە تاوەکو چۆڵی بکەن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی " زۆر نائومێد بووین بەرامبەر بڕیارەکەی حیزبی شیوعی چین و لەڕێی شوێنەکانی دیکەمانەوە لە چین بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ خزمەتکردنی خەڵکی ئەو ناوچە گرنگە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG