وەزارەتی دەرەوەی چین دەڵێت بە باڵیۆزخانەی ئەمەریکای ڕاگەیاندووە کونسوڵخانەکەی لە شاری چانگدوی باشووری ڕۆژئاوای وڵاتەکە دابخات، ئەمەش چەند ڕۆژێک دوای ئەوەی واشنتن فەرمانی کرد بە داخستنی کونسوڵخانەی چین لە هیوستن.
وەزارەتی دەرەوەی چین لە بەیاننامەیەکدا وتی " وەزارەتی کاروباری دەرەوەی چین بە باڵیۆزخانەی ئەمەریکای لە وڵاتەکە ڕاگەیاندووە کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لە چانگدو دابخەن."
وتیشی " وەزارەتەکە هەندێک داواکاری دیاریکراویشی هەبووە بۆ ڕاگرتنی هەموو ئەرکەکانی کونسوڵخانەکە."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز